Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:38

ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌و تاوانباره‌ی ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ پۆلیسێكی هاتوچۆی دابوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و تاوانباره‌ی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ پۆلیسێكی هاتوچۆی دابوو.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند "لە رێکەوتی 5/5/2023 پۆلیسێکی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلێکی بێ ژمارە رادەگرێت و پێی دەڵێت بۆ ئۆتۆمبێلەکەت تابلۆی پێوە نییە؟ بەڵام شوفێرەکە ڕادەکات".

ڕاشیگه‌یاند "له‌ كاتی ڕاكردنیشیدا تۆمه‌تباره‌كه‌ بە ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیسەکە لەگەڵ خۆی دەبات و زامداری دەکات".

ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "دوای ئاگادارکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، تیمەکانمان توانیان لە ماوەیەکی کەم تاوانبار دەستگیر بکەن و رادەستی یاسای بکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.