Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:47

هێلی تایبه‌تی پایسكل له‌ شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر دروست ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی هه‌ولێر بیرۆکەى دروستکردنى هێڵى تایبەتى پایسکل لە شەقامە سەرەکییەکانى شاری هەولێر خرایەڕوو.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەم بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەی لیژنەى ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی هاتووچۆى هەولێر ئەنجامدرا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشک خرایە سەر پەرەپێدان و باشترکردنی سیستەمی هاتووچۆی ناو شار و ڕێکخستنەوە و نۆژەنکردنەوەى شەقام و شۆستەکان و ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بەچاککردن هەیە.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا بیرۆکەى دروستکردنى هێڵى تایبەتى پایسکل لە شەقامە سەرەکییەکانى شارى هەولێر خرایه‌ڕوو لەپێناو فەراهەمکردنى هاتووچۆیەکى لەبار و پاراستنى سەلامەتى گیانى هاووڵاتییان و نەهێڵانى سەرپێچى و زێدەڕۆییەکان.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لە چارەسەرکردن و ڕێکخستنەوەى مەیدانى پەلەوەران و شوێنى کۆنەفرۆشان و هاتووچۆى ماتۆڕسکیل و گەیاندنى خێراى (دلیڤەرى) سەرجەم کۆمپانیان و چێشتخانەکان کرایەوە، پاشان تەئکید لەسەر بەردەوامیدان بە هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنى ماتۆڕسکیلى بێ مۆلەت و وەرگرتنى ئیجرائاتى توند لە بەرامبەر هەموو ئەو شوێنانەى کە ماتۆڕسکیلى بێ سەرەتای لێ دەفرۆشرێت و مامەڵەیان پێوە دەکرێت کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.