ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسى لقى يه‌كى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكيان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه عه‌لى عه‌ونى سوپاس و پێزانينى خۆی و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شی نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.