به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و دووشه‌م زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره بڵاو كرده‌وه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له پۆلیسێكی هاتوچۆی دابوو و ڕای كردبوو.
هاتوچۆی هه‌ولێر له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "لە ڕۆژی 2023/5/3 لە ناو شارۆچكه‌ی عه‌نکاوە، لە کاتێکدا مەفرەزەیەکی هاتوچۆ خەریکی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان بوون لە ڕێکخستنی هاتووچۆ و نەهێشتنی سەرپێچییەکان، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کەوتە ناو مەفرەزەکە".
ده‌شڵێت "شوفێرەکە هەڵسابوو بە لێکردنەوەی تابلۆی پێشەوەی لەگەڵ چەند سەرپێچییەکی تریش، لەو کاتەشدا مەفرەزەکە ڕایانگرت بۆ لێپێچینەوە، بەڵام ئەو ڕای کرد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "کارمەندێکی هاتووچۆ ڕێگه‌ی له تاوانباره‌كه گرت، بەڵام ئەو هەوڵی دا کارمەندەکە بشێلێت و بڕوات، کارمەندەکەش پێداگیر بوو لەسەر ئەوەی ڕێگه‌ی پێ نەدات ڕابکات، بۆیە خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەوه کرد، کەچی شوفێرە سەرپێچیکارەكه بە هەموو هێزی ئۆتۆمبێلەکەی ڕای کرد و کارمەندەکەی بۆ مەودای زیاتر لە 100 مەتر بەدوای خۆیدا ڕاکێشا و هەوڵی دا بیکوژێت".
هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "لە کۆتاییدا تاوانباره‌كه ڕای کرد و بەخەیاڵی ئەوەی لە دەستی یاسا دەردەچێت، بەڵام بەدەستخۆشییەوە ئەمڕۆ دووشه‌م لەلایەن ئاسایشی هەولێر شوفێرە سەرپێچیکارە ده‌ستگیر كرا و درایه دادگه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.