یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك تویتێكی سه‌باره‌ت بهكۆبوونهوهكهی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و به هه‌نگاوێكی مه‌زن وه‌سفی كرد.
باربارا لیف یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له تویته‌كه‌دا نووسیبووی "ئه‌مه هه‌نگاوێكی مه‌زنه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له کەشێکی ئەرێنی ئه‌نجامدرا و تێیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکوومەتی هەرێم کرا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر چارەسەری گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها تيشک خرایە سەر دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لەسەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
Great move, @qubadjt and @masrourbarzani. #dialogue https://t.co/WyTElH1L0v
— Barbara A. Leaf (@SafiraLeaf) May 8, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.