پەیامنێری كوردستان تیڤی رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێزەكانی كۆماندۆی میحوەری شەشی مەخمور لەگەڵ هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانان ،ئۆپەراسێونێكی فراوانیان بۆ كێوماڵكردنی تیرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدا .
ئۆپەراسیۆنەكە بۆ دەستنیشانكردنی جموجۆڵەكانی تیرۆریستانی داعش و دۆزینەوەی چەندین مۆڵگەو شوێنی خۆ حەشاردانی تیرۆریستانی داعش بوو.
هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین كەرەستەی تیرۆریستانی داعش دۆزرایەوە كە بۆ كاری تیرۆریستی لە سنوورەكەدا بەكاریان دەهێنا.
هەوال - كارزان كاكل
ئۆپەراسێونێك بۆ كێوماڵكردنی تیرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.