Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:19

بەتۆمەتی دزینی 300 ملیۆن دینار تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


بەتۆمەتی دزینی 300 ملیۆن دینار تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بەش پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەبڕی 300 ملیۆن دینارو بڕێك ئاڵتون و كەرەستەی گرانبەهای دزیبوو.
ئه‌مرۆ سێشه‌م 9ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلەو جددی بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات"سەرەنجام دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان- نوسینگەی ڕۆژئاوا توانرا لەماوەیەكی كەمداو بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەشاری هەولێر دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەربڕی 300 ملیۆن دینارو بڕێك ئاڵتون و چەند پارچە كەرەسەتەیەكی گرانبەهادا".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌" لەئێستادا تۆمەتبار ( د، ك، م) لەدایكبووی 1997 بەناسنامە كوردو بەبڕیاری  دادوەر بەپێی ماددەی 443 ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.