Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:32

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق گەیشتە ئێران

کوردستان TV
100%

فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، گەیشتە ئێران و لە میانیدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دادوەریی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە فایەق زێدان بە یاوەری شاندێكی باڵای دادوەریی لەسەر بانگھێشتی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، غولام حوسێن موحسنی ئێژەیی گەیشتووەتە ئێران.
راشیگەیاندووە كە فایەق زێدان بە گەیشتنی بۆ تاران، لەلایەن ژمارەیەك بەرپرسی باڵای دادوەریی ئێران پێشوازیی لێكراوە.
چاوەڕان دەكرێت سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان لە میانی سەردانەكەی بۆ ئێران، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای دادوەریی ئێران ئەنجام بدات.
ئەمەیش لە كاتێكدایە لە ماوەكانی رابردوودا، شاندێكی دادوەریی ئێران سەردانی بەغدای كردبوو كە لە میانیدا دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە كوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق، فایەق زێدان تاوتوێ كرد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.