سبه‌ی چوارشه‌ممه 10ی/ئایار/2023، له شاری كه‌ركووك مامۆستای كه‌له‌پوورناس "تۆفیقی عه‌تار" بابه‌تێك به ناونیشانی (كه‌له‌پووری میللی و ڕیشه‌ی هاوبه‌شی نێوان پێكهاته‌كان) له كتێبخانه‌ی كارێز پێشكه‌ش ده‌كات.
مامۆستا تۆفیق كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی شاری كه‌ركووكه. له بواری كه‌له‌پووری گه‌ل و پێكهاته‌كانی عیراقدا، شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌یه. له‌و كۆڕه‌دا گه‌شتێك به نێو كه‌له‌پووری میللیی عیراقییه‌كاندا ده‌كات.
 شایانی باسه كۆڕه‌كه له كتێبخانه‌ی كارێز ،له‌كاتژمێر (4,30) چوار و نیوی ئێواره به‌رێوه‌ده‌چێت.
كه‌ركووك ..سبه‌ی له كۆڕێكدا باس له"كه‌له‌پووری میللی" ده‌كرێت
 
                
                100%
                
            
         
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.