ئەمڕۆ سێشەممە 9-5-2023 ، لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندان بۆ هەمواركردنەوەی پلەبەندی مووچە بەڕێوەچوو.
میدیای عێراق ڕایگەیاند، سەدان فەرمانبەر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەسرە خۆپیشاندانیان كردو داوا دەكەن پلەبەندی مووچە هەموار بكرێتەوە .
میدیای عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، خۆپێشاندانەكان لە كاتێكدا بەرێوەچوون كە هێزێكی زۆری ئەمنی لەبەردەم سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتدا بڵاوەیان پێكرابوو.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.