بەبۆنەی ساڵرۆژی رۆژنامەگەری کوردی و 125 ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ئەو رۆژنامە لە قاهیرە لە لایەن مقداد مەدحەت بەدرخان بە ناوی "کردستان"، و بۆ هەواڵ پرسین لە تەندروستی دەرهێنەری سینەمای جیهانی عەلی بەدرخان، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسری سەردانیکرد و لە نزیکەوە هەواڵی پرسی و هیوای سەلامەتی بۆ خواست بەتایبەتی دوای ئەنجام دانی نەشتەگەری، هەروەها قەڵغانی رۆژنامەگەری کوردی پێشکەش کرد وەک نەوەی خانوادەی بەدرخانییەکان، و رێزلێناێک وەک یەکەم خانوادەی کوردی کە یەکەم رۆژنامەی کوردیان لە مێژوو بە جاپ گەیاند.
لای خۆیەوە عەلی بەدرخان، سوپاسی بەرپرسی پارتی لە قاهیرە کرد بۆ ئەو سەردانە و پرسی هەواڵی لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنی، هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو رێزلێنانە بە بۆنەی ساڵرۆژی رۆژنامەگەری کوردی و پیرۆزبایی پێشکەش بەسەرجەم رۆژنامەن.
بەبۆنەی ساڵرۆژی رۆژنامەگەری کوردی عەلی بەردخان خەڵات کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.