کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت)، پێشوازیی لە بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا و دەیڤید تەیفور، سەرۆکی ژووری ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا- کوردستان و شاندێکی گەورەی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەی کرد، کە پێک هاتبوون لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و گاز.
لە کۆبوونەوەیاندا وەزیری سامانە سرووشتییەکان جەختی لە گرنگیی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت و گازی هەرێم لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کردەوە و پوختەی ڕێککەوتنەکەی بۆ خستنە ڕوو، تا بە هاوبەشی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ پەسەند دەکرێت.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی - ئەمەریکا ئامانجی سەردانەکەی خستە ڕوو کە بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆیە لە نێوان کۆمپانیاکان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و بازرگان و وەبەرهێنان، بەتایبەتی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گاز؛ ئامادەییی خۆشیان دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ئومێدیان خواست ئاسانکاری بۆ گەورە کۆمپانیاکانیان بکرێت بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری سامانە سرووشتییەکان وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی دایەوە و ئامادەییی وەزارەتیشی بۆ هاوکاریی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان پێشان دا.
1
2
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.