ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا ماوەی یاسایی خۆی درێژبكاتەوە تا ئەو كاتەی یاسای بودجە پەسەند دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەماندا هاتووە، پەرلەمانی عێراق لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆیدا كە بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بڕیاریدا ماوەی یاسایی خۆی درێژبكاتەوە تا ئەو كاتەی یاسای بودجە پەسەند دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،پەرلەمان دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراق بە سیستەمی بنەڕەتی ڕێكخراوی ئیسلامی بۆ ئاسایشی خۆراك داوە.
پەرلەمانی عێراق ماوەی یاسایی خۆی تا پەسندكردنی بودجە درێژ دەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.