Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:05

لەشارۆچكەی پردێ دایكێك لە تاو مەرگی جگەر گۆشەكەی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 9-5-2023 لەشارۆچكەی پردێ ،ئافرەتێكی تەمەن 18 ساڵ بەناوی (تارا دلێر فاتیح) لەناو ماڵی خۆیان بەفیشەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
 بەوتەی كەسوكاری كوژراوەكە ،هۆكاری خۆكوشتنەكەی بۆ ئەوە بووە كە منداڵی ئافرەتەكە ئۆتۆمبێل لێداوە و گیانی لەدەستداوە. 
بەپێ زانیارییەكان ،منداڵەكە تەمەنی 2 ساڵ بووە بەناوی (عومەر وەجێ قاسم) و لەسەر رووداوی خۆكوشتنەكەش پۆلیسی پردێ دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە
لەلایەكی دیكەوە بەیانی ئەمڕۆ مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ بەناوی (عەلی ریاز حەسەن) لەكاتی مەلەكردن لەپرۆژەی ئاوی مەلا عەبدوڵڵا-ی باشوری كەركووك خنكا و دواتر لەلایەن تیمەكانی مەلەوانی توانرا تەرمەكەی بدۆزرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.