دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەغدا 400 ملیار دیناری ناردەسەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو 400 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 09ـی 05ـی 2023 فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار دراوە 400 ملیاری دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و هەفتەی داهاتوو ئەو پارەیە دەگاتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سێشەممە حکوومەتی عێراق 400 ملیار دیناری ناردەسەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە کاتێکی نزیکدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.