Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:43

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە یەکێکیان بە زەبری چەک ئۆتۆمبێلی لە هاووڵاتییەک سەندبوو، تۆمەتبارەکەی دیکەش بەهۆی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 09ـی 05ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بە زەبری چەک ئوتۆمبێلێک لە ھاووڵاتییەک دەسەنێت، دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 446 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیر بکرێت.

ڕاشیگەیاند: لەکاتی دەستگیرکردنیدا، دەستیشبەسەر ئوتۆمبێلەکەدا گیرا و لەگەڵ ئەو چەکەی تۆمەتبار تاوانەکەی پێ ئەنجام دابوو، تۆمەتبار (ب. ح. س) کە پێشینەی تاوانی ھەیە و بڕیارێکی دیکەی دەستگیرکردنی ھەیە بەپێی ماددەی 442 لە یاسای سزادان، ئێستا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

لە ڕاگەیەنراوەکە پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دیکەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت، لە چالاکییەکی دیکەدا و لەسەر سکاڵای ھاووڵاتییەک و بە بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە ماتۆڕسکیلێکی دزیبوو، ھەروەھا دەستیشبەسەر ماتۆرسکیلە دزراوەکەدا گیرا.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا تۆمەتبار (ئـ. ف. ح) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.