سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی هه‌وره‌برووسكه‌وه ئاگر له به‌شی ناوخۆیی زانكۆی گه‌رمیان كه‌وته‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا ئاگره‌كه كۆنتڕۆل بكرێت.
پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لە کاتی تاوەبارانێکی کەم هەورەبرووسکە لەنێو زانکۆی گەرمیان بەشی ناوخۆیی زانکۆی دا.
بڵاویشی كرده‌وه: لە ئەنجامی ههورهبرووسكهكه ئاگر لە پۆش و پەڵاشی نێو زانکۆکە کەوتەوە.
ئاماژه‌شی دا: بەڕێوەبەر و کارمەندانی پۆلیسی زانکۆ و تیمەکاتی ئاگرکوژێنەوەی شارۆچكه‌ی کەلار توانیان پێش ئەوەی ئاگرەکە تەشەنە بکات و بگاتە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئاگره‌كه‌دا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.