Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:55

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە عەلی عەونی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشیی و هاوخەمی خۆی گەیاندە عەلی عەونی بۆ کۆچی دوایی باوکی.

سەرۆک مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 09ـی 05ـی 2023 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشیی لە عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراو و باوکی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو (عەونی نیعمەت).

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی، هاوخەمی خۆی گەیاندە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و هیوای خواست یەزدانی دلۆڤان ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.