بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دیکەی لەبەرژەوەندی هاووڵاتییان دەرکرد و ماوەی لێخۆشبوونی 15%ـی کرێی ئاوی درێژ کردەوە.
لە ڕاگەیەنراوێک بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی 15% کرێی ئاو و داواکاری زۆری هاووڵاتییان بۆ درێژکردنەوەی پڕۆسەکە و سوودمەند بوونیان، پاش پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار درا ماوەی لێخۆشبوون لە مانگێک بۆ دوو مانگ درێژ بکرێتەوە.
ڕاشیگەیاند: ماوەی لێخۆشبوونی 15%ـی کرێی ئاو تاوەکو 10ـی 06ـی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 هەزار هاووڵاتیی لە بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ـی کرێی ئاو سوودمەند بوونە.
بەپێی ئەم بڕیارە كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار، هەروەها كرێی بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحییە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.