ئه‌مڕۆ سێشه‌م پارێزگاری هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه تایبه‌ت بوو به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هاوینی ئه‌مساڵ، بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م هاوینه ده‌بێت كه‌مترین كێشه‌ی ئاو له شاره‌كه هه‌بێت.
له کۆبوونەوەکەدا ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى ئەوەى سوپاسى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی کرد لە بارەى پاڵپشتییه بەردەوامه‌كانی بۆ چارەسەرکردنى گرفتى کەمى ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەى وشکەساڵى لە چەند ساڵى ڕابردوو، سەبارەت بە ئەگەرى کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و ئاوی پاکی ماڵان لە هاوینى ئەمساڵ، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی ڕاسپارد له‌سه‌ر خێڕا چاره‌سه‌ركردنی هەبوونى هەر کێشە و گرفتێک.
لەپێناو ڕێگەگرتن لە دروستبوونى کێشەى ئاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هه‌ولێر، پارێزگار جه‌ختی له‌سه‌ر دابینکردنی کارەبای بەردەوامی بیرەکان لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر کردەوە.
دوایی گفتوگۆ و خستنەڕووی سەرنج و بۆچوون و خستنه‌ڕووی چه‌ند پێشنیارێك له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه، ئومێد خۆشناو دووبارە تەئکیدى لەوە کردەوە كه بەپێی هەموو ئەو ئاماداکارییانەی کراوە لەلایەن حکوومەتى هەرێم و پارێزگاى هەولێر، بۆ هاوینی ئەمساڵ لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەبێت کەمترین گرفت و کێشەی کەمی ئاو هەبێت. داواشی له هاووڵاتییان كرد له‌مباره‌یه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن.
لە کۆتایشدا، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژەى بە بەردەوامیدان بە هەڵمەتى بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر تۆڕی ئاو دا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و دەوروبەری ڕاسپارد دەست بکەن بە کارپێکردنی بیرە نوێکانی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی هەر کێشە و گرفتێک هەبێت لە بیرەکانى تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.