سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ویدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، داوای له په‌رله‌مان كرد په‌له بكه‌ن له په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی كارنامه و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت.
ئه‌مشه‌و سێشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه: له میانی دیداره‌كه‌دا گرنگترین پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی وڵات تاوتوێ كرا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به داخوازی و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه كه ئامانجی سه‌ره‌كی و كارنامه‌ی حكوومه‌تن.
بڵاویشی كرده‌وه: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له گرینگی هه‌ماهه‌نگی نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كرده‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتری حكوومه‌ت و جێبه‌جێكردنی كارنامه خزمه‌تگوزارییه‌كانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها جه‌ختی له په‌له‌كردن له په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه كرده‌وه به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی هاووڵاتییان و هه‌روه‌ها به‌گه‌ڕخستنی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی له ته‌واوی عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.