ستانیسلاڤ پۆرزیانیكا، پزیشكی شێرپەنجە ڕایگەیاند، سەرئێشە و تێكچوونی بینین و لێڵبوونەوەی بینین ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ شێرپەنجەی مێشك.
ئەو پسپۆڕە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئیزڤێستیا" ئاماژە بەوە دەكات كە شێرپەنجەی مێشك نەخۆشییەكی شێرپەنجەیی جددییە و لە خانەكانی مێشك یان شانەكانی دەوروبەریدا گەشە دەكات.
بە گوتەی ئەو، شێرپەنجەی مێشك نەخۆشییەكی دەگمەنە و لەسەدا 1-2ی تووشبووان پێكدەهێنێت. بەڵام دەتوانێت لێكەوتەی جددی هەبێت چونكە مێشك بەرپرسە لە قسەكردن و یادەوەری و توانای بیركردنەوە و كارەكانی جووڵە و زۆر شتی تر.
ئەو دەڵێت: زۆربەی وەرەمەكانی مێشك هیچ هۆكارێكی مەترسییان نییە و بە دەگمەن بۆماوەیی دەبن، تاكە هۆكاری مەترسی كە دەستنیشان كراوە بەركەوتنە بە تیشكی ئایۆنیزە، كە بەداخەوە مەحاڵە لە سەدا سەد پارێزگاری لێبكرێت، بەڵام خۆپاراستن دەتوانێت ئەگەرەكە زیاد بكات و ئەگەری دەستنیشانكردنی ئەرێنی زیاترە.
پزیشكەكە ئاماژە بەوە دەكات كە شێرپەنجەی مێشك وەك وەرەمە شێرپەنجەییەكانی دیكە نیشانەكانی سەرەتایی نیشان نادات، چونكە دەكرێت بە ڕێكەوت یان لە قۆناغێكی پێشكەوتوودا بدۆزرێتەوە. لە نیشانە جیاوازەكانی ئەم شێرپەنجەیە: سەرئێشە، تەشەنوج، تێكچوونی دەمارەكان، تێكچوونی قسەكردن، لاوازی ئەندامەكان، و خراپی بینین و بیرەوەری.
ئەو دەڵێت :بەڵام دەبێت ئەوە بزانین كە ئەم نیشانانە تایبەت نین بە شێرپەنجەی مێشك تەنها. چونكە لەوانەیە ئاماژە بن بۆ نەخۆشیەكانی تر كە پەیوەندییان بە وەرەمەوە نییە. بۆیە دەبێت هەمیشە پشكنینی تەواو بكرێت بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشییە شێرپەنجەییە ڕەتبكرێتەوە.
بەگوتەی ئەو، سی تی و ئێم ئاڕ ئای و هەندێكجاریش تۆمۆگرافی دەردانی پۆزیترۆن (PET) بەكاردەهێنرێت بۆ دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی مێشك، هەروەها پشكنینی بایۆپسی، كە دەستنیشانكردنی وردتر دەدات.
ئەو ئاماژە بەوە دەكات كە لە ساڵانی ڕابردوودا پێشكەوتنی ڕوون لە چارەسەركردنی شێرپەنجەی مێشك و زۆرێك لە وەرەمەكانی دیكە لە ڕێگەی دەستێوەردانی نەشتەرگەرییەوە یان بەكارهێنانی چارەسەری تیشكی و چارەسەری كیمیایی و چارەسەری ئامانجدار بەدیكراوە.
پزیشكێكی پسپۆڕ نیشانەكانی شێرپەنجەی مێشك ئاشكرا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.