زەرغام محەممەد عەلی، ئابووریناسی عێراق ڕایگەیاند، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕی ناوخۆییدا "ئابووری نییە".
عەلی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا هیچ هۆكارێكی ئابووری بۆ هەڵاوسانی نرخی دۆلار نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد ،ئەوانەی بەرپرسیارن لێی بانكە نێوەندگرەكانن، كە زۆربەیان پەیوەندییان بە لایەنە سیاسییەكانەوە هەیە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، بۆیە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ پەیوەستە بە ڕێككەوتنی هێزە سیاسییەكانی عێراق لەگەڵ حكومەت، ئەمەش وا دەكات هەركاتێك سەقامگیری سیاسی هەبوو نرخەكە سەقامگیر بێت.
لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 146 هەزار دینار بە بەراورد بە 100 دۆلار.
ئابووریناسێك هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕووندەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.