Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:59

نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بزانە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 145 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە نرخی 100 دۆلار بە 144 هەزار و 750 دینار بوو.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 146 هەزار دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 145 هەزار و 900 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.