بەرپرسی پەیوەندییەكانی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆكاری كشانەوەی پارتی لەكۆبوونەوەی یۆنامی لەگەڵ حزبە كوردستانییەكانی شاری كەركوك ئاشكرا دەكات.
مەسعود مەلاپەروێز ،بەرپرسی پەیوەندییەكانی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا بە كوردستان تیڤی راگەیاند: شاندی پارتی لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی یۆنامی كشاوەتەوە كەوا بڕیار بوو لە گەڵ حزبە كوردستانییەكانی شاری كەركوك كۆبێتەوە.
مەسعود مەلاپەروێز گوتیشی: هوكاری كشانەوەی پارتی لە كۆبوونەوەكەی یۆنامی بە هۆی ئەوە بوو بە فەرمانی چەند لایەنێك ویستویانە لە پرسگەی تەلاری پارێزگای كەركوك ،سووكایەتی بە شاندی پارتی بكەن بۆیە یەكسەر شاندی پارتی نەچووەتە ناو تەلاری پارێزگاوە و بەشداری كۆبوونەوەكەی نەكردووە.
مەسعود مەلاپەروێز: پارتی لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی كەركوك كشایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.