بەهەوڵی ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شایستە داراییەكانی جووتیارانی سنووری قەزای مەخمور گواسترایەوە بۆ بانكی قەزاكە.
لەوبارەیەوە حاجی فازڵ،جێگری بەڕێوەبەری سایلۆی مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر سەرجەم شایستە داراییەكانی جووتیارانی سنووری قەزای مەخمورو دیبەگە گەڕاندرایەوە سەر بانكەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا و ئەمەش گرفتی بۆ جووتیارانی ناوچەكە دروست كردبوو.
هەروەها گوتی: جێگای دەست خۆشییە كە بەهەوڵەكان و پشتیوانی قائمقامییەتی قەزای مەخمورو بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی مەخمورو بانكی مەخمور، توانرا سەرجەم شایستە داراییەكانی جووتیاران لە بانكی قەزای باشیك بگەڕێندرێتەوە بۆ بانكی مەخمور.
گوتیشی:لەمەودوا جووتیارانی ناوچەكە دەتوانن لە بانكی مەخمور شایستە داراییەكانیان وەربگرن
هەواڵ/ كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.