Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:04

پڕۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە بنەسڵاوە دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: لەسەر داهاتی شارەوانی، پرۆژەیەكی گەورەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە قەزای بنەسڵاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەستیپێكرد و دوو گەڕەكی قەزاكە لێی سوودمەند دەبن.
هەروەها دەڵێت: گوژمەی ئەو پرۆژەیە، 73 ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی دابینكراوە، بڕگەكانی پێكهاتوون لە دروستكردنی ئاوەڕۆیەكی لوولەیی لەنێوان هەردوو گەڕەكی ڕاپەڕین و گوڵان لە بنەسڵاوە. ئاوەڕۆكە بە درێژایی 350م و بۆریی تیرە 40سم بە درێژایی 60م و لەگەڵ دروستكردنی هەشت مەنهۆڵ.
دەشڵێت: ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی شارەوانیی بنەسڵاوە و هەردوو گەڕەكەكانی گوڵان و ڕاپەڕین لێی سوودمەند دەبن. وێڕای ئەو پرۆژەیە ئێستا چەندین پرۆژەی دیكەش لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.