Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:55

ڤیدیۆ .. خەریك بوو كارەساتێكی گەورە لەسەر شەقامی 120مەتری  رووبدات

کوردستان TV
100%

هەوڵی ڕێڕەوگۆڕینی لەناكاوی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لەپێش تانكەرێكی گواستنەوەی غازیLPG لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا، خەریك بو كارەساتێكی گەورە بنێتەوە.
فازڵ حاجی ،گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆ رایگەیاند: ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا، ئوتومبێلێكی تایبەت ویستی بەلەناكاوی ڕێڕەو بگۆڕێت لەچەپەو بێت بۆ ڕێڕەوی لای ڕاست، لەو كاتەشدا لەڕێڕەوی ڕاست تانكەرێكی گواستنەوەی غازی شل دەڕۆیشت،بۆ ئەوەی شوفێری تانكەرەكە تووشی پێكدادان نەبێتەوە ، لایدا بۆ لای ڕاست و چووە سەر شۆستە ،لەدواییش وەرگەڕابوو كە تانكەرەكە، 2400لیتر غازی شلی تێدابوو.
هەروەها دەڵێت: لە رووداوەكەدا مەترسی گڕگرتن و تەقینەوە هەبوو،بۆیە تیمەكانی هاتووچۆ و بەرگری شارستانی بەناچاری شەقامەكەیان بەتەواوی داخست ،تاكو توانرا تانكەرەكە بەرزبكرێتەوە و مەترسی تەقینەوەو گڕگرتنی نەمێنێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.