Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:04

لەكەركوك باوكێك تەقە لەكچە حەوت ساڵانەكەی خۆی دەكات

کوردستان TV
100%

‎پۆلیسی كەركوك ڕاگەیاند: بنكەی پۆلیسی دوومیز لە كەركوك كەسێكی دەستگیر كردووە كەوا بەبێ هیچ پاساوێك و لە حاڵەتی سەرخۆشیدا تەقەی لە كچێكی تەمەن حەوت ساڵانی خۆی كردووەو بەسەختی برینداری كردووە .
بەگوێرەی لێدوانی پۆلیس، ئێستاكە كچەكە لە نەخۆشخانەی كەركوك لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە.
پۆلیسی كەركوك روونیشیكردۆتەوە ، تاونبارەكە بە پێی ماددەی 31/403 ق دەستگیركراوە، ‎چونكە لەژێر كاریگەری ماددە كحولییەكان تەقەی لە كچەكەی كردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.