Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:08

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی نه‌ینه‌وا بڵاوی كرده‌وه‌: ڕووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و ته‌كسییه‌ك له‌ ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیل له‌ پارێزگای مووسڵ ڕوویداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌نێویاندا ئافره‌ت و منداڵ هه‌ن.

به‌رگریی شارستانی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كان له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كان ناچاربوونه‌ ئامێری بڕینه‌وه‌ و هایدرۆلیك به‌كاربهێنن.

له‌نێو قوربانییه‌كان له‌ ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌دا دوو برا و ئامۆزایه‌ك هه‌ن، له‌نێو ئۆتۆمبێله‌ ته‌كسییه‌كه‌ش دوو ئافره‌ت و دوو منداڵ و شوفێره‌كه‌ی بوونه‌ته‌ قوربانی.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ته‌رمه‌كان له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كان‌ ده‌رهێنراون و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دروستبوونی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.  

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.