Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:38

بزانە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ڕۆژانە چەند کاتژمێر کراوە دەبێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەروازەی نێودەوڵەتیی (زێت)ـی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە و ڕۆژانەش پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی 05ـی 2023، بە شێوەیەکی فەرمی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی زێت کە دەکەوێتە ئیدارەی سۆران، لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.

کارەکانی دەستپێکردنی کردنەوەی خاڵە سنوورییەکە بۆ ساڵی 2021 دەگەڕێتەوە، کە جگە لە هاموشۆی گەشتیاری، بۆ بزاڤی بازرگانی پەرەی پێ دەدرێت و بەگەڕ دەخرێت.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: كار بۆ ئەوە دەكرێت جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکە بەگەڕ بخرێت.

هاوکات فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە دەروازەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی تاوەکو 08:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت و پێشوازی لە هاووڵاتییان دەکات.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروانمەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.