باڵیۆزی قهتهڕ له عێراق بهفهرمی وادهی كردنهوهی كونسوڵگهری خۆی له ههرێمی كوردستان ڕاگهیاند.
ئهمڕۆ چوارشهم سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە خالد بن حمد ئەلسڵێتى باڵیۆزی قەتەر لە عیراق کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دیدارى باڵیۆز و ئاماژەى بە گرنگى برەودان بە پەیوەندییهكانی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى قەتەر کرد بەتایبەت دواى ئەوەى وڵاتى قەتەر بڕیارى دا بە کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان و هاوکات ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارى و ئاسانکارییەکى حکوومەتى هەرێمى دەربڕى بۆ ئەم هەنگاوە.
لای خۆشییەوە باڵیۆز ڕایگەیاند كه حکوومەتى قەتەر خۆشحاڵە بە پتەوکردنى پەیوەندى لەگەڵ حکوومەتى هەرێم و بۆ ئەم مەبەستەش هەنگاوەکانى کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتى وڵاتەکەیان لە هەرێمى کوردستان هەنگاوى باش چۆتە پێش و بڕیارە لەم نزیکانە کونسوڵگەرى گشتى وڵاتەکەیان بە شێوەیەکى فەرمى بکرێتەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین زانیارییهكان لهسهر بارودۆخى ناوخۆ و پەیوىەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.