Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:44

وادەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دیاریکرا

کوردستان TV
100%

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەیەکدا وادەی سەرەتایی بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دیاریکرد. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 05ـی 2023 هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە سەرپەرشتی عەمار حەکیم، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی و د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە باس لەو بڕگانە کرا کە لە کارنامەی حکوومی و پەرلەمانیدان، هەروەها ئەو پڕۆژەخزمەتگوزارییانەی کە حکوومەت دەتوانێت پێشکەشیان بکات، پاشان ئامادەبووان کورتەیەکیان لەبارەی دەستکەوتەکانی حکوومەت خستەڕوو.   

ئەوەش خراوەتەڕوو کە هاوپەیمانییەکە ڕۆژی چوارشەممە 17ـی 05ـی 2023ـی وەکو وادەی سەرەتایی بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیاریکرد، دوای وەرگرتنی سەرجەم تێبینیەکان و دووبارە داڕشتنەوەیان بەگوێرەی بەرنامەی حکوومەت.

لە کۆبوونەوەکە بابەتی هەڵبژاردنیش تاوتوێ کراوە و لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت ئاماژەی دراوە کە لە بابەتی هەڵبژاردندا ئامادەبووان داوای ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان کرد بۆ تەواوکردنی لەو وادەیەی کە دیاریکراوە بەر لە کۆتایی ئەمساڵدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دوێنێ سێشەممە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا ماوەی یاسایی خۆی درێژبكاتەوە تاوەکو ئەو كاتەی پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند دەكرێت.

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت پێکهێنەری حکوومەتە و لە یەکگرتنی لایەنەکانی کورد، شیعە و سوننە پێکدێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.