Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:58

فڕۆکەخانەی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی بردنە دەرەوەی کارتی بانکی بۆ ساغکردنەوەی پارە بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە تەنیا دەتوانن 2 کارت ببنە دەرەوەی وڵات، لەوە زیاتر ڕێگەپێدراو نییە و دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 05ـی 2023 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ‎دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی (Credit Card, Debt Card) بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، کە تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی ( 2150 ) کارت دەستی بەسەردا گیراوە، لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکارهاتووە.

‎ڕاشیگەیاند: ئاگاداری گەشتیاران فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێر دەکەینەوە، ئەم بابەتە ڕێگەپێدراو نییە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان ڕێکخراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونی کردۆتەوە کە هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا ( 2 ) کارت بباتە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک ئەم دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە هەر بانکێکدا.

‎فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هۆشداریشی داوە کە بەدەر لەم ڕێکارە یاسایی و داراییە، گەشتیار تووشی سزای یاسای دەبێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.