هێزێکی زۆری سوپای عێراق چوونەتە پەلکانە و هەر جوتیارێکی کورد لە زەوییەکانی کار بکات دەستگیر دەکرێت، ئەمڕۆش تاوەکو ئێستا چوار جوتیار دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 05ـی 2023 سوپای عێراق لە گوندی پەلکانەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان له سنووری پارێزگای كهركووک بڵاوبوونەتەوە، هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین، هێزێکی زۆری سوپای عێراق بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە لەناو پەلکانەن و ڕێگە نادەن هیچ جوتیارێک لە زەوییەکانیان کار بکەن.
ڕاشیگەیاند: هێزەکانی سوپای عێراق چاودێری ناوچەکە دەکەن، هەر جوتیارێک و تەراکتۆر و دەڕاسەیەک لە زەوییەکانیان کار بکەن، ئۆتۆمبێلەکەیان دەستی بەسەردا دەگیرێت و شوفێر و جوتیارەکە دەستگیر دەکرێت.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا 4 جوتیاری کورد دەستگیر کراون، سێ تەراکتۆر و دەڕاسەیەکیش دەستی بەسەردا گیراوە.
ڕەوشی گوندی پەلکانە ئاڵۆزە، چەندین جارە عەرەبە هاوردەکان هێرش دەکەنەسەر جوتیارانی کورد لە گوندەکە، جاری پێشوو لە 21ـی 04ـی 2023 سەدان عەرەبی هاوردە هێرشیان کردەسەر جوتیارانی کورد بۆ دهستبهسهرداگرتنی زەوییەکانیان، له هێرشهكهدا جوتیاره کوردهكانی گوندی پهلكانه بهرگرییان لهخۆیان كرد و بهرپهرچی هێرشهكهیان دایەوە، بههۆیهوه نزیکەی 10 جوتیاری كورد له هێرشهكهدا بریندار بوون و لەناو عەرەبەکانیش ژمارهیهک برینداری لێکەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.