Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:06

لە قەزای چۆمان ئافرەتێک بەر مین کەوت

کوردستان TV
100%

ئافرەتێک لە ناحییەی حاجی ئۆمەران لە سنووری قەزای چۆمان ئافرەتێک بەر مین کەوت و قاچێکی لەدەست داوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 05ـی 2023 بەشی هاریکاری قوربانییانی مین  لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین – هەولێر  ڕایگەیاند: شوکری حەسەن عەوڵا،  تەمەن 55 ساڵ لە پشت گوندی زینوە، گردی (سارکە) لەنزیک سنوور سەربە ناحیەی حاجی ئۆمەران بەر مین کەوت.

ڕاشیگەیاند: ئافرەتەکە قاچی چەپی لەدەست داوە و لە نەخۆشخانەی چۆمان چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکرێت و دواتر بەرەو یەک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر دەگواسترێتەوە.

بەشی هاریکاری قوربانییانی مین ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمساڵ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر ئەمە سێیەم ڕووداوی مینە کە تۆمار کرابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.