كۆمپانیای هێلی ئاسمانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی عێراقی له ئاسمانی وڵاتی توونس بڵاو كرده‌وه.
كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاند: هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی عێراقی له جۆری (Airbus) له ئاسمانی وڵاتی توونس دووره له ڕاستییه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌وتۆته خواره‌وه له جۆری (A220) ئایه‌رباسه، له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا هه‌روه‌ها شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراقی تێدایه، جه‌ختیشكرابووه‌وه كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه سه‌رجه‌م سه‌رنشینان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێلی ئاسمانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه داوای له ده‌زگا و هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن كرد هه‌واڵ و زانیاری له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو وه‌ربگرن و خۆیان به دوور بگرن له هه‌واڵی ناڕاست.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆمپانیای هێلی ئاسمانی عێراق به مافی خۆی ده‌زانێت داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه تۆمار بكات كه سوكایه‌تی به هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نیشتمانی بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.