Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:57

‌یاسای نوێی كار له‌ عێراق.. هه‌موو كرێكارێك دوای 15 ساڵ ده‌توانێ داوای خانه‌نشینی بكات

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای نوێی كار كه‌ ئێستا له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌، كرێكار ده‌توانێ دوای 15 ساڵ كاركردن، داوای خانه‌نشینی بكات، له‌ یاساكه‌دا هه‌روه‌ها كه‌مترین ڕێژه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی كرێكاریش دیاریكراوه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: پڕۆژه‌یاسای نوێی كار كه‌ ئێستا له‌ په‌رله‌مانه‌، له‌ كۆی 108 مادده، ‌خوێندنه‌وه‌ بۆ  35 مادده‌ی كراوه‌.

گوتیشی: له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ كرێكار دوای 15 ساڵ خزمه‌تی كاركردنی، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ داوای خانه‌نشینی بكات.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌دا كه‌مترین ڕێژه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی كرێكاریش دیاریكراوه‌ كه‌ 500 هه‌زار دیناره‌.  

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق جه‌ختشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای نوێیه‌كه‌ی كار تایبه‌تمه‌ندی دراوه‌ به‌ كرێكاری ئافره‌ت و هه‌روه‌ها كرێكاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئه‌وانه‌ی منداڵی نوقستانیان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ جۆری كرێكاری تر و ماوه‌ی كاریان كاتژمێرێك بۆ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ هه‌موو كرێكارێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ ساڵێكدا داوای 21 رۆژی پشوو یان زیاتر به‌ مووچه‌وه‌ بكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.