Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:40

ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگیرانی ئافرەتێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەدرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگیرانی کەسێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەدات و دەڵێت، هەوڵی داوە بە پاسپۆرت و بەڵگەنامەی ساختەی عێراقی گەشت بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 05ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سەبارەت بە بابەتی ڕاگیرانی کەسێک بە ناوی (عەزیمە ئارسون) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەوڵیر، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ناوبراو هەوڵی داوە بە پاسپۆرت و بەڵگەنامەی ساختەی عێراقی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە  گەشتی ده‌رەوە بکات و لەلایەن پۆلیسی نشینگەی فڕۆکەخانەوە بەڵگەنامە ساختەکانی ئاشکرا کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە ناوبراو لەلایەن دامەزراوە ئەمنییە فیدراڵییەکانی عێراقەوە داواکراوە و لەسەر داوای ئەوان ڕاگیراوە و لێکۆلینەوەی لەگەڵ کراوە و ڕادەستی لایەنی داواکراو لە حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.