لاوێكی كورد له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له به‌ندینخانه‌ی تاران گیانی له ده‌ستدا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: شه‌وی دووشه‌ممه8ی5ی2023، بەندکراوێکی کورد بە ناوی سامان دەروێشی، تەمەن 31 ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە تیپی 2ی هێزەکانی بەندیخانەی تارانی گەورە (فەشافوویە)، بەهۆی ئەشکەنجە و لێدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، بەهۆی بریندارکردنی ئەندامێکی هێزە ئه‌منییه‌كان لە کاتی دەستگیركرانی سامان دەروێشی، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ئەو هێزانەوە بە شێوەی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە و بە شێوەی بێڕێزانە لێیان داوە و تەنانەت جارێکیش هەر بەم هۆکارەوە له‌هۆش خۆی چووه.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" ئەو هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی دزیکردن دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی فەشافوویە گواستراوەتەوە".
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه" ناوبراو پێشتریش هەر بەم تۆمەتە ماوەی 3 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج ماوەی بەندکردنەکەی تێپەڕ کردووە".
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2023 تاوه‌کوو ئێستا، لانی کەم 16 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران‌دا گیانیان لەدەست داوە کە 11 بەندکراویان کورد بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.