بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2023) 57 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 41 یان لەڕەگەزی نێربوون و 16 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 12 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 6 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 5 خۆخنكاندن و 1 حاڵەتی گیتن لەدەستدان بەهۆی پێوەدانی دووپشك 17 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.