لەدوو رووداوی هاتوچۆدا لەپارێزگای كەركوك، سێ كەس گیانیان لە دەستدا.
شەوی ڕابردوو بەهۆی دوو رووداوی هاتووچۆ یەكەمیان لە شاردێی رەشادی باشوری كەركووك كەوا دوو سەر نشین لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیان بەتەواوی سووتان و گیانیان لە دەستدا ، بەو هۆیەشەوە نەتوانرا ناسنامەكانیان ئاشكرا بكرێت.
لەرووداوێكی دیكەدا لەگەڕەكی عەسكەری شاری كەركووك، ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی تەمەن 7 ساڵانی بەناوی (یەحیا موسەنا جەمیل) كرد بەژێرەوە و دەست بەجێ منداڵەكە گیانی لەدەستدا.
لەدوو رووداوی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لە دەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.