لەسەر سكاڵای باوكی كچێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسیی لە كچێك كردبوو و لە ژێر هەڕەشە پارەی لێوەرگرتبوو .
ئهمڕۆ پێنجشهم 11ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی باوكی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ لە كچەكەی دەكرێت و چەند جارێكیش دەستدرێژی كردۆتە سەری ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه" دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی دوو دەفتەرو 11 وەرەقەو بڕێك دیناری عیراقیدا كە تۆمەتبار لەژێر هەڕەشەدا لە كچەكەی وەرگرتبوو" .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه" لە ئێستادا تۆمەتبار (م،ج،ح لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە" .
تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی كەسیی لە كچێك كردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.