به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، پرۆسه‌ی خوێندنی یاری شه‌تره‌نج ده‌بردرێته نێو كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له باره‌ی خوێندنی یاری شه‌تره‌نج له پرۆسه‌ی خوێندن تایبه‌ت له زانكۆكانی هه‌رێم رایگه‌یاند: له دوا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین تاوتوێی خوێندنی یاری شه‌تره‌نج له پرۆسه‌ی خوێندندا له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی هه‌رێم كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یانه‌كه‌مان به‌پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و نیشتیمان بۆ قوتابییان هه‌ژماركرا، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێ خۆشحاڵی خۆیان بۆ پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه ده‌ربڕی و ئێمه‌ش ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو بووه له رووی دابین كردنی مامۆستا و خوێندنی وانه‌كانی یاری شه‌تره‌نج به چه‌ندین قۆناغ..
گوتیشی، له داهاتوودا كارده‌كه‌ین ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌چێته بواری جێ به‌جێ كردن و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆلێژ و شوێنه‌كانی دیكه‌ش له شاره‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر هێڵێن هاوكار ده‌بین له‌گه‌ڵیان تا بتوانین ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌ته‌واوی هه‌رێم بچێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
د.دلزار حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاند: پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه فراوانه یاری شه‌تره‌نج له په‌یمانگا و قوتابخانه‌كانیش له داهاتوودا ده‌خوێندرێت .
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له به‌شداری كردنی له خول و پاله‌وانێتییه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه له پله‌كانی پێشه‌وه‌یه و به‌هۆیه‌وه له زۆرێك له خول و پاله‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.