ئەمڕۆ پێنجشەممە سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، عێراق لە ساڵی 2022دا بە بەهای 105 ملیار دۆلار كاڵا و خزمەتگوزاری هاوردە كردووە.
ئەو سندوقە لە خشتەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە عێراق لە ساڵی 2022دا كەلوپەل و خزمەتگوزاری هاوردەی كردووە، كە بڕەكەی 105.4 ملیار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو داهاتانە بە بەراورد بە ساڵانی 2020 و 2021 زیادی كردووە، كە 60 و 72.8 ملیار دۆلار بووە.
هەروەها سندووقەكە پێشبینی كردووە "بەهای هاوردەكردن لە عێراق بۆ كاڵا و خزمەتگوزارییەكان بۆ ساڵی 2023 وەك خۆی بمێنێتەوە، لە كاتێكدا بۆ ساڵی 2024 بەرز ببێتەوە و بگاتە 123.8 ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق لە پلەی سێیەمی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی عەرەبی بە بەرزترین بەهای هاوردەكردنی كاڵا و خزمەتگوزارییەكان، دوای ئیمارات و سعودیە هەژمار دەكرێت.
عێراق لە ماوەی ساڵێكدا بە بەهای 105 ملیار دۆلار كاڵا و خزمەتگوزاری هاوردە كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.