Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:43

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرزدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە لە 150هەزار دینار نزیك دەبێتەوە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 147 هەزار و 500 دیناری عێراقی .
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە نرخی 100 دۆلار 145 هەزار و 500 دینار بوو.
هەروەها لەشاری هەولێر-یش نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن لە بەرامبەر 100دۆلار گەیشتووەتە 148 هەزار و 150 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 148 هەزار دینار .
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.