ئەمڕۆ پێنجشەممە11-5-2023 مەراسیمی كردنەوەی "یادگەی نیشتیمانی بارزانی" بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لەبارزان دەستیپێكرد.
لەمەراسیمەكەدا كە بەئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،بەڕێوەدەچێت،تیایدا عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان و جێنین بلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، نێردە دیبلوماسییەكانی وڵاتان و سەركردە سیاسییەكانی عێراق و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و میوانێكی زۆری دەرەوەو ناوخۆ بەشدارن.
مەراسیمی كردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی دەستیپێكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.