بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردە و کەسایەتی کوردستانی و عێراقی و جيهانی و باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتان رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی يادگه‌ی نیشتمانی بارزان ده‌ستی پێكرد.
سه‌رۆك بارزانی له‌ڕێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتیمانی بارزانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: میوانانی قه‌در گران به‌خێر بێن بۆ بارزان، ئەم گوندە بچووکە لە رووی رووبەرەوە، بەڵام دەوڵەمەندە لە شۆڕش لە پێناو ئازادی، ئەوەی لە بارزان سەریهەڵدا، بزووتنەوەیەکی رزگاریخوازی بوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی به میوانانی ئاماده‌بوو رایگه‌یاند: هەست بە شانازی دەکەم کە لەگەڵ ئێمەن لەم رۆژە مێژووییەدا.
سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند: ئه‌و مه راسیمه به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی كورته‌یه‌ك له مێژووی بارزان بخه‌مه ڕوو، ئه‌وه‌ی له‌بارزان سه‌ریهه‌ڵدا بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسخوازی و پێشكه‌وتنخوازبووه.
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی، شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی زۆر زانا و شاره‌زابوو له زانستی ئاینی، شێخ محه‌مه‌د بارزانی زۆر زاهد و زانابووه ،شێخ محه‌مه‌د بارزانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌وه شه‌ڕی پێ فرۆشراوه، رێبازی بارزان زۆر گه‌وره‌یه، دین و نیشتیمان لێك جیا ناكرێنه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی، مه‌لا مسته‌فا په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی شێخ عه‌بدولسه‌لام بووه، گه‌لی عێراق پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی له بارزانی نه‌مر كرد، بارزانی نه‌مر حه‌كیمانه سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلولی كرد، بارزانی نه‌مر هه‌میشه ده‌یوت شه‌ڕی ئێمه شه‌ڕی گه‌لان نییه، رێبازی بارزان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌نێوان كه‌ساییه‌تییه ئاینییه‌كان دروست كرد.
له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی له رێوره‌سمه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئێمە سەربەرزین لە شۆڕشی ئەیلوول یەک کاری تیرۆریستی ئەنجام نەدرا و پەلاماری یەک ئامانجی مەدەنی نەدرا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: لە شۆڕشی ئەیلوولدا زۆر لە برا عەرەبەکان و برا تورکمانەکان بەشدار بوون و شەهیدیان دا، ئەوەی لە بارزان سەریهەڵدا، بزووتنەوەیەکی رزگاریخوازی بوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" داوا له هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م هه‌رچی زووه پێش 18ـی ئەو مانگە هەموو بەیەکەوە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بکەن، به‌یه‌كه‌وه دڵسۆزانە باسی گرفتەکان بکەن و چارەسەریان بکەن.
سەرۆک مەسعود بارزانی داوای لە مەکتەبی سیاسیی پارتی و یه‌كێتیش کرد: پێش ئەو کۆبوونەوە بەرفراوانە بەجیا کۆببنەوە و زەمینەسازی بکەن لەپێناو سەرخستنی کۆبوونەوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.