ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ی ئایاری 2023)، عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق ،دووپاتی كردەوە كە چارەنووسی هەرێمی كوردستان و عێراق بەیەكەوە گرێدراوە ، عێراقیش بەبێ هەرێمی كوردستان سەقامگیر نابێت و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پێویستی بە حكومەتی فیدراڵی هەیە.
ڕەشید لە وتارێكدا لە میانی بەشداریكردنی لە مەراسیمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان ڕایگەیاند، با هەوڵبدەین كەڵك لەم دەرفەتە وەربگرین بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێكی برایانە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتی ئەوە هاتووە ناكۆكیەكان وەلا بنێن بۆ بنیاتنانی ژینگەیەكی تەندروست و بنیاتنانی ژێرخانی عێراق.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، هاوكاری لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی هەیە بۆ دروستكردنی بەرنامەیەكی سیاسی كە سەقامگیری بهێنێتە ئاراوە.
سەرۆك كۆماری عێراق: چارەنووسی هەرێمی كوردستان و عێراق بەیەكەوە گرێدراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.