وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایگه‌یاند: رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بووە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی5ی2023" وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: دوای ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" کۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی (10)ی ئایار بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکی کردووە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری کەرکوک- جیهان دەست پێ بکرێتەوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه" له ئێستادا له گه‌ڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن".
رێكکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.